سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ١٩ بەرپرس و دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ١٩ بەرپرس و دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی لە لایەن یەکێتی ئۆروپاوە سزای نوێیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم ١٩ کەسایەتی و دامەزراوە بە هۆی بەشدارییان لە سەرکوتی دڕندانەی خەڵکی ناڕازی، گەمارۆیان بەسەردا سەپێندراوە و بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی یەکێتی ئۆروپا ڕایگەیاندووە کە لە داهاتوودا درێژە بە سزادانی تاوانباران دەدەن. بەپێی ئەو سزایانە، هەموو داراییەکانی ئەو کەسانە لە یەکێتی ئۆروپا دەستیان بەسەردا دەگیردرێت و هەروەها بە شێوەیەکی هەتا هەتایی قەدەغەی گەشت بۆ وڵاتانی ئۆروپاییان بەسەردا سەپێندراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net