بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئسرائیل بۆ سەر ڕژیم

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ٣١٢ هێرش لە چوارچێوەی ١٠٩ ڕووداو لە ١٥ پارێزگای ئێران تۆمار کراون

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم هێرشانەدا لانیکەم ۱۲۴  کەس لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بە دەیان کەسی دیکەش بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. هاوکات بە وتەی کۆمەڵێک لە هەواڵنێرانی ناوخۆ،  لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ١٠ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ٩١ کەسی دیکە بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکان، لە دەستپێکی شەڕەکەوە واتە لە ٩ی ڕەشەمەوە تا ئێستا، لانیکەم ١٢٨٦ کەسی مەدەنی، لەوانە ٢٠٥ منداڵ، گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ١٩٩ هێزی سەربازی کوژراون و ٣٧٣ کەسی دیکەش هێشتا دۆخی تەندروستیان دیار نییە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانى نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا نزیکەی ٣.٢ ملیۆن کەس لە ناوخۆی ئێران ئاوارە بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net