
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل زیانێکی زۆری بە بنکە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی گەیاندووە و ئەو ڕژیمە تەنانەت توانای پاراستنی هەرێمی ئاسمانی نییە.
بەپێی داتاکان، لە ماوەی ١٤ ڕۆژی ڕابردوودا کۆی ٥٤٨٠ هێرش لە چوارچێوەی ٢٠٦١ ڕووداو لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران تۆمار کراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی ٤٧٦٥ قوربانی کە لەوانەدا ١٢٩٨ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەستداوە و ٦٥٤ کەسی دیکەش بریندار بوون و ٢٠٥ منداڵ لە نێوان قوربانیاندان. هەروەها هێرشەکان هەموو ٣١ پارێزگای ئێران گرتووەتەوە و لە کۆی گشتی ٢٠٩ شار کەوتوونەتە بەر هێرش، هەروەها لە ئەنجامی ئەم جەنگەدا ٣.٢ میلیۆن کەس لە ناوخۆی وڵات ئاوارە بوون و ٢٠ نەخۆشخانە، ٣٦ قوتابخانە و ٩٨ ناوچەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان زیانیان پێگەیشتووە.