ناردنی هەزاران هێزی ئەمریکایی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، پاش بەرزبونەوەی گرژییه سەربازییەکان لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل، میدیای ئەمریکایی هەواڵیان داوە لە ناردنی هەزاران هێزی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمە وەک هەنگاوێکی نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی ناوچەکە دادەنرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی فاکس نیوز و سی‌بی‌اس، نزیکەی ٤٥٠٠ هێزی مارینز ڕەوانەی ناوچەکە کراون و هەروەها پنتاگۆن لە پلانیدایە هێز لە دوورگەی خارک جێگیر بکات. شایانی باسە کە ئەم هێزانە پێدەچێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بەکاربهێندرێن. لە هەمان کاتدا، زانیارییە فەرمییەکان سەبارەت بە ئامانجی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە یان کاتی جێبەجێکردنیان هێشتا بڵاونەکراوەتەوە

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net