پیرانشار؛ عوسمان دادوەند بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانە گواستراوە

پیرانشار؛ عوسمان دادوەند بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانە گواستراوە

پیرانشار؛ عوسمان دادوەند بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانە گواستراوە

17:39 – 13 January 2024

هەنگاو؛ شەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣

عوسمان دادوەند، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێ ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانە گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٣ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، عوسمان دادوەند، خەڵکی گوندی "بادیناوا"ی پیرانشار، دوای بانگکران بۆ لقی یەکی جێبەجێکرانی سزاکانی ئەو شارە، دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواستراوە.

عوسمان دادوەند، تەمەن ٤٥ ساڵ، پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی پیرانشار بە سەرۆکایەتیی دادوەر ساعەتلوو بە تۆمەتی"ئەندامبوون لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، مانگی جۆزەردانی ساڵی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و دوای ماوەیەک، بەدانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازادکرا.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net