20

بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە چەندەمین ڕۆژی بەردەوامی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان، چەندین پێگەی هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە ناو براون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەکی زۆر لە ژێرخانەکانی هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە ئەنجامی هێرشی زەمینی و ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیلدا لە ناو براون و هەروەها ئەرتەشی ئیسرائیل سەرەڕای چەندین کیلومەتر پێشڕەوی لە نێو خاکی لوبنان، جەخت لە سەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەی دەکاتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە پردە سەرەکییەکانی باشووری لوبنان لە لایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بە توندی هێرش کراوەتە سەریان و لە ناوچوون.