مانگرتنی بەندکراوێکی ئەقیدەتی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی گوشارەکانی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بەندکراوانی سیاسی و ئەقیدەتی، بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی کەرەج مانی لە خواردن گرتووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو زیندانییە بە ناویئەبولفەزل پورحسێنیبە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژەی بەوە کردووە کە بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی بەندکراوانی سیاسی و ئەقیدەتی، دابین نەکردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان و هەروەها بەردەوامی گوشارەکان، مان لە خواردن دەگرێت. شایانی باسە کە ئەو شارومەندە بە هۆی ئەشکەنجە و گوشاری هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تووشی چەندین نەخۆشی دەرۆنی و جەستەیی بووە و پێویستیی ٠بە دەرمانی خێرا هەیە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net