کۆتایی هاتنی هاوکاری ئەمنی لە نێوان وڵاتانی ئەمریکا و عێراق

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەمریکا هاوکارییە ئەمنیەکانی لەگەڵ حکومەتی فێدراڵی عێراق کۆتایی پێهێناوە و تەنانەت ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەو وڵاتەی بلۆک کردووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە وەزارەتی دارایی ئەمریکا بە مەبەستی ناچار کردنی حکومەتی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوە و بەرنگاربوونەوەی میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە عێراق ئەم هەنگاوەی هەڵگرتووە و بەرپرسانی ئەمریکا جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری درێژەی هاوکارییەکانی حکومەتی عێراق لەگەڵ میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی، چەندین سزای نوێ بەسەریاندا دەسەپێندرێت. لە هەمان کاتدا بودجەی ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان لە عێراق، ڕاهێنانی هێزەکان و هەروەها پشتیوانی سەربازی، لە لایەن ئەمریکاوە تا کاتی بەردەوامی هێرشەکانی میلیشیاکانی سەر بە ڕژیم بۆسەر پێگەکانی ئەمریکا لە عێراق، ڕاگیراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net