گواستنەوەی ٩ زیندانی سیاسی بۆ زیندانی قزڵحەساری کەرەج

هەشت زیندانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین و یەک زیندانی تر لە زیندانی تارانی گەورە گواستراونەتەوە بۆ زیندانی قزڵحەساری کەرەج.

تا ئێستا ناسنامەی چوار کەس لەو زیندانییانەی لە زیندانی ئێڤینەوە گواستراونەتەوە، بریتین لە: وەحید سورخ‌گول، عەلی شەیدایی، مەحسن پیرایش و مەهدی وەفایی ثانی. دەوترێت دوای گواستنەوەی  ئەو کەسانە بۆ زیندانی قزڵحەسار، لە سەرەتایی‌ترین مافەکانی وەک هەواخۆری، پەیوەندی تەلەفۆنی و پێداویستییە تەندروستی گونجاو بێبەشن. شایان باسە، تا ئێستا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ناسنامەی زیندانییە گواستراوەکانی تر، لە بەردەستدا نییە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net