پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئازادی کاتیی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە

ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی “محەممەد قادر گولابی” پاش دەستبەسەرکرانی بۆ ماوەی زیاتر لە چەند مانگ، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتیی لە زیندانەکانی ڕژیم ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو شارومەندە مانگی ڕەشەممەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە کاتی دەستبەسەرکرانی بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزەکانی ڕژیمدا بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگپرە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *