بەردەوامیی هێرشە کوشندەکانی ڕێژیمی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی گوڵان، گیانلەدەستدانی ٩ کەسی، لەوانە ٢ منداڵ و ٥ ژن، لە هێرشە نوێیەکانی سپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سوپای ئیسرائیل ناوچەیەکی بە قووڵایی نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە باشووری لوبنان وەک هێڵی زەرد دیاری کردووە؛ ناوچەیەک کە تێیدا ئۆپەراسیۆنی ڕووخاندن ئەنجام دەدرێت و چوونی پەیامنێران و دانیشتووان بۆی قەدەغە کراوە. سەرەڕای ئاگربەست، ڕاپۆرتەکان باس لە بەردەوامیی گرژییەکان لە ناوچە سنوورییەکان دەکەن؛ شوێنێک کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشەکان و نیگەرانییەکان سەبارەت بە دۆخی مەدەنییەکان زیادی کردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net