16

بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی دارایی ئەمریکا ژمارەیەک کەس و کۆمپانیای پەیوەست بە تۆڕی دابینکردنی چەک و پێداویستییە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی گەمارۆ داوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو گەمارۆیانە ١٠ کەس و کۆمپانیای لە چەند وڵاتێک وەک چین، بیلارووس، هۆنگ کۆنگ و ئیمارات دەگرێتەوە کە بە گوێرەی وەزارەتی دارایی ئەمریکا، ڕۆلیان لە دابینکردنی پارچە و کەرەستەکانی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی درۆنەکانی “شاهد” و بەرنامەی موشەکی بالستیکی کۆماری ئیسلامیدا هەبووە.