درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر خوێندکاران لە ئێران

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمیرحسێن ڕەزایی، خوێندکاری زانکۆی تاران و ڕۆژنامەنووس، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری ئەراک دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی گوڵان، ناوبراو بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی باوکی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە و تەنانەت دەستیان بە سەر کۆمەڵێک لە کەولوپەلە تایبەتییەکانیدا گرتووە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net