10

ڕۆژی ڕابردوو، بەرپرسانی لوبنان داوایان لە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیروت کردووە کە واشنگتۆن گوشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، سەرۆک کۆماری لوبنان “جۆزێف عەون” و سەرۆک وەزیران “نەواف سەلام” لە دیدارێکی جیاوازدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا، نگرانیی خۆیان سەبارەت بە درێژژەی هێرشەکانی ئیسرائیل دربڕیوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، سەرەڕای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامن و لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەندێک لە هێرشەکان تا نزیک بەیروتیش گەیشتوون.