هەڵوەشاندنەوەی مانگرتنی سامسۆنگ دوای ڕێککەوتن لەگەڵ وەزیری کاری کۆریای باشوور

یەکێتیی کرێکاریی سامسۆنگ کە بڕیار بوو ئەمڕۆ مانگرتنی ١٨ ڕۆژەی خۆی دەست پێ بکات، دوای دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەزیری کاری کۆریای باشوور، مانگرتنەکەی ڕاگرت.

یەکێتیی کرێکاریی کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند کە ئەو مانگرتنە ١٨ ڕۆژەی کە پێشتر پلانی بۆ داڕێژرابوو، دوای گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵکیم یانگ هونوەزیری کاری کۆریای باشوور، ڕاگیراوە.

بەپێی بەندەکانی ڕێککەوتنە نوێیەکە، مووچەی کارمەندانی سامسۆنگ بە ڕێژەی ٦.٢٪ زیاد دەکات و هەروەها سیستمێکی نوێی پاداشت و هاندانیش بۆ کارمەندان جێبەجێ دەکرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net