15

ڕۆژی ڕابردوو، “موحسن نەقەوی” وەزیری دەرەوەی پاکستان، بۆ دووهەمین جاری بەردەوام لەگەڵ عەباسی عەراقچی کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، نەقەوی ئاماژەی بەوە کردووە کە بە مەبەستی چارەسەرکرانی کێشەکانی نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا و پرسی ڕێکنەکەوتنیان سەفەری کردووە بۆ ئێران. هەروەها بەپێی هەواڵی گەیشتوو، “عاسم مونیر” فەرماندەی گشتی ئەرتەشی پاکستان، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا پەیوەست بە کۆبوونەوەکان لە ئێران بێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژ بە ڕۆژ گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بە تایبەت لە گەرووی هورمەز بەرزتر دەبێتەوە و ئەمەش گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی لە نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکای دواخستووە خستووەتە.