هەوڵی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی داراییە بلۆککراوەکانی ئێران بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی زیانەکان

دەوڵەتی ئەمریکا هەڵسەنگاندنی پلانێکی نوێی دەست پێکردووە کە بەپێی ئەوە داراییە بلۆککراوەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی هێرشەکان بۆ سەر وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس بەکاربهێنرێن.

وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا دەست بە هەڵسەنگاندنی ئاستی زیانە گەیشتووەکان بە وڵاتانی وەک بەحرەین و کوەیتی کردووە و هەروەها یەکێک لە ئەگەرە بەرچاوەکان، بەکارهێنانی بەشێک لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەیە. شایانی باسە کە ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا دەخرێتە بەر لێکۆڵینەوە کە کۆماری ئیسلامی لە دانوستانەکانی خۆی لەگەڵ واشنگتۆندا داوای ئازادکردنی بەشێک لە داراییە بلۆککراوەکانی کردووە

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net