20

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ئاروین حسێنی، لاوێکی ١٦ ساڵەی خەڵکی شاری سەراوڵە لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی باوکی، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.