ناڕەزایەتی دانیشتوانی قەسری شیرینی کرماشان

ڕۆژی ڕابردوو، دانیشتوانی ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان، دژ بە دۆخی خراپی خزمەتگوزاری و کەمی گرنگیدان بە کێشەکانی ناوچەکەیان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە ئاماژە  بەوە دەکەن کە ماوەی ساڵانێکە کێشەکانیان چارەسەر نەکراون و سەرەڕای دووبارەکردنەوەی داواکارییەکانیان، تاکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کاریگەر لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە هەڵنەگیراوە. ناڕازیان هەروەها ئاماژەیان بە کەمی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، دۆخی خراپی ژێرخان و پێداویستییە سەرەتاییەکان کردووە و خوازیاری چارەسەری خێرای کێشەکانیان کردووە. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net