8

شەوی ڕابردوو، لایەنگەرانی توندڕەوی کۆماری ئیسلامی، دژ بە ئەگەری ڕێککەوتنی ڕژیم لەگەڵ ئەمریکا، ڕژانە سەر شەقامەکان.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لایەنگەرانی کۆماری ئیسلامی، بە وتنەوەی درووشم دژ بە وەزیری دەرەوە و هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی ڕژیم، جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا، هەموو هیوا و ئاواتەکانی ئەم چەندین ساڵەی ڕژیمە لە ناو دەبات و تەنانەت بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیان بە خیانەتکار ناو برد. لە هەمان کاتدا هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی دۆخەکەیان دا، لە لایەن ناڕازیانەوە هێرش کرایە سەریان و بە هۆیەوە چەندین کەس بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.