بێبەشبوونی هەزاران منداڵ لە خوێندن لە پارێزگای خوزستان

بەپێی دانپێدانانی جێگری بەڕێوەبەری پەیوەردەی سەرەتایی لە ئیدارەی گشتی ئاموزش و پەروەرشی پارێزگای خووزستان، لە ساڵی ڕابردوودا هەشت هەزار خوێندکار لەو پارێزگایە لە خوێندن بێبەش کراون.

بەپێی زانیارییەکان، کێشە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان وەک هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا، مردن یان نەخۆشی توندی دایک و باوک، کاری منداڵان، کۆچکردنی ناوخۆیی و دەرەکی، کێشە جەستەییەکان و نەبوونی ژێرخانی گونجاو لە قوتابخانەکان، هۆکارە سەرەکییەکانی بێبەشبوونی منداڵان لە خوێندن هەڵسەنگێندراون. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ساڵانی دوایی و بە تایبەت لە ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی بێبەشبوون لە خوێندن لە نێو کچان زیاتر لە کوڕان بووە و ئەو دۆخە وەک مەترسییەکی جدی بۆ بوارەکانی پەروەردە و کۆمەڵگا لەو پارێزگایە ناودەبرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net