درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام و شارستانی دێهلوران، لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، وەزارەتی ئیتلاعای کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە ١٧ هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو ڕاگەیاندنە، سێ کەس لەوانە بە تۆمەتیتێکدانی ئەمنیەتی وڵاتتۆمەتبار کراون و تەنانەت وێنەی دانپێدانانی یەکێکیان بڵاوکراوەتەوە. هەروەها لە شارستانی دێهلوران، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانیمستەفا محەممەدیوموجتەبا یاوەرلە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئیلام کراون. بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە پاش بڵاوکردنەوەی چەندین بابەت سەبارەت بە گەندەڵی دارایی بەرپرسانی شارستانی دێهلوران، ڕووبەڕووی ئەم حوکمی قزایی بوونەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net