ئامادەکاری دەریایی هوڵەند بۆ پاراستنی گەرووی هورموز

دەوڵەتی هوڵەند ڕایگەیاندووە کە بۆ ئەگەری پێکهاتنی هەر ئۆپەراسیۆنێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هاتووچۆی دەریایی، کەشتییەکی بەرگریی ئاسمانی خۆی بۆ ناوچەی گەرووی هورموز ئاراستە دەکات.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، وەزارەتی بەرگریی هوڵەند ڕایگەیاندووە کە ئەو کەشتییە کە لە ئێستادا لە ئاوی هند و دەریاکانی ئارامەوە جێگیر بووە، لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەگاتە ناوچەکە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا هەڵگیراوە کە فەڕانسە و بەریتانیا بۆ دروستکردنی چوارچێوەیەکی هاوبەش بۆ پاراستنی ڕێگاکانی کەشتیوانی و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان لە گەرووی هورموز لە گفتوگۆدان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net