15

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دوو ئەندامی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەکانی مەریوان و پاوە کوژراون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، دانیال نوریان، ستوان سێیەمی هێزی پارێزوانی سنوور و خەڵکی ئیلام، بەیانی ٢ی پووشپەڕ لە ناوچەی سنووری مەریوان، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی نەناسراو کوژراوە. هەروەها، جەواد بەهرامی، ئەندامی سپای پاسداران، پاش ١١٤ ڕۆژ مانەوە لە کۆما، لە پاوە کوژراوە. شایانی باسە کە میدیای سەر بە حکوومەت ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو پێشتر لە هێرشێکدا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم لە لایەن ئەرتەشی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، بریندار ببوو.