16

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژانی ڕابردوودا داوای فەرمیی لە حکوومەتی عێراق کردووە بۆ ڕادەستکردن یان دەرکردنی ئەندامان، ڕێبەران و بنەماڵەکانی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەم داواکارییە لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بۆ باڵیۆزی عێراق لە تاران ڕادەست کراوە و تێیدا داوای پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنەکانی کە سەبارەت بە چاودێریی چالاکییەکانی ئەو حیزبانە پێشووی نێوان بەغدا و تاران کراوە.