داخستنی بە تەواوی گەرووی هورموز و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی دیکە لە لایەن سپای پاسدارانەوە

بەیانی ئەمڕۆ و پاش پەرەسەندنی گرژییەکان و هێرشەکانی ئەمریکا، هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بڕیاری داخستنی تەواوەتی گەرووی هورموزی تا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند و دەستی بەسەر کەشتییەکی دیکەدا گرت.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی پووشپەڕ، سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە هۆی دەستتێوەردانی نایاسایی لایەنە بیانییەکان و دروستبوونی نائارامی، ئەم گەرووە ستراتیژییە بە ڕووی سەرجەم هاتوچۆیەکی کەشتیوانیدا دادەخرێت، تا ئەو کاتەی دەستتێوەردانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کۆتایی پێ دێت. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە کەشتییەکی دیکە بە هۆی کوژاندنەوەی سیستەمەکانی و گوێنەدان بە هۆشدارییەکان، پاش تەقەی ئاگادارکردنەوە ڕاگیراوە و دەستی بەسەردا گیراوە. هەروەها بانگەشەی ئەوە کراوە کە کەشتییەکی دیکەی بازرگانیش هەر لەم گەرووەدا بە هۆی پێشێلکردنی یاساکانەوە کراوەتە ئامانج.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net