برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

14:54 – 19 January 2024

هەنگاو؛ هەینی ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣

پێنج کۆڵبەر کە ناسنامەی چوار کەس لەوان بە ناوەکانی جەوهەر مورادی، حەمید ئەحمەدی، ئیدریس ئیسماعیلی و یەحیا (ناوبانگ نادیار) ئاشکراکراوە لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٧ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری نەوسوود بریندارکرا. ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٦٠ ساڵە لەلایەن هەنگاو بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

پێشتر واتە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباریش، کۆڵبەرێک بەناوی یەحیا) نازناو نادیار) لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لاقی بەسەختی بریندارکرا.

هاوکات، ڕۆژی ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣، ئیدریس ئیسماعیلی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنوەری بانە بەسەختی بریندارکرا. ئەو کۆڵبەرە لەلایەن ئەو هێزانەشەوە دراوەتە بەرلێدان و کوتان.

ئیدریس ئیسماعیلی کە باوکی منداڵێکە لە حاڵێکدا کە بەهۆی برینداربوونییەوە توانایی جووڵانەوەی نەبووە بە بەحاڵی خۆی جێهێشتراوە و لە ئاکامدا لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ نەخۆشخانە گواستراوە. دۆخی تەندروستیی ناوبراو بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

هەروەها ئێوارەی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە ناوەکانی جەوهەر مورادی تەمەن ٢٨ ساڵ و حەمید ئەحمەدی تەمەن ٢٣ ساڵ لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندارکران.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net