قەیرانی هەناردە نەوتییەکانی کۆماری ئیسلامی بە هۆی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا

بە پێی هەواڵەکان، بە هۆی گەمارۆی چڕی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بۆ ماوەی زیاتر لە یەک حەفتەیە، کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڕژیم نەیانتوانییوە لە گەرووی هورموز تێپەڕبن.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوورگەی خارک کە یەکێک لە گرینگترین دوورگەکانی هەناردەی نەوتی کۆماری ئیسلامییە، بە هۆی گەمارۆی دەریایی ئەمریکاوە فرۆشتنی نەوتی ڕاگیراوە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەرتەشی ئەمریکا لە کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردانەوە و پاش هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، جارێکی تر گەمارۆی دەریایی دەستپێکردووەتەوە، کە بە پێی ڕاپۆرتی شیرکەتی کەشتیکپلێرو وێنە ماهوارەییەکانی ئەو شیرکەتە، لە کاتی ژەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی، هاتووچۆ کردن لە هەر سێ لەنگەرگەکانی دوورگەی خارک بە تەواوی ڕاوەستاوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net