بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵۆزییەکان سەبارەت بە کرانەوەی گەرووی هورموز

رۆژی ڕابردوو،محەممەد باقر زۆلقەدرسکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە، کە تا کاتێک کە ئەمریکا درێژە بە گوشارەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بدات، گەرووی هورموز ناکرێتەوە.

ناوبراو چەندین مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورموز دیاری کردووە کە بریتین لەکۆتایی هێنان بە شەڕ و هەڕەشە دژ بە هێزەکانی ڕژیم، ڕاگرتنی هەمیشەیی شەڕ لە هەموو بەرەکان و تەنانەت لوبنان، کۆتایی هاتنی گەمارۆی دەریایی، کشانەوەی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە ناوچەکە، پێدانی قەرەبووی شەڕ، ڕاگرتنی هەموو گەمارۆکان دژ بە بەرپرسان و ناوەندە پەیوەندیدارەکان ڕژیم و ئازاد کردنی داراییە بلۆکە کراوەکان“. ” محەممەد باقر زۆلقەدر، هاوکات جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هەر هێرشێکی ئەرتەشی ئەمریکا بە توندترین شێوە وڵام دەدرێتەوە و تەنانەت پێگەکانی لە ناوچەکە دەکرێتە ئامانج.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net