پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەردەشت لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە

رۆژی ڕابردوو، رەحیم حەسەنپوور هاووڵاتی خەڵکی ناوچەی نەلاس سەر بە پارێزگای سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر زەوینی کشتوکاڵەکەی لە ئاوایی بناوی، بە بێ بەڵگەی قەزایی و هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو پاش دەستبەسەربوون بە مەبەستی لێپرسینەوە رەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کراوە. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شۆینی ڕاگرتن و ئەو تومەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *