7

بەیانی ئەمرۆ و رۆژی ڕابردوو، کۆماری ئیسلامی بۆ چەندین جار بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ناوچە جیاوازەکانی هەریمی کوردستان بە ئامانج گرتووە.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، بارەگاکانی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران، لە ناوچەکانی سۆران، خەلیفان، هەریر، بالیسان و دۆلی ئاڵانە، بەر هێرشی مووشەکی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کەوتوون. بە وتەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ئەو حیزبانە، لە ئاکامی ئەو هێرشانە چوار پێشمەرگە برینداربوون، بەڵام برینەکانیان زۆر سەخت نیە و دۆخی تەندروستیان باشە.