درێژەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە لە زیندانەکانی ڕژیم

ڕۆژی ڕابردوو، بەندکراوانی ڕاگیراو لە 59 زیندانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە 133یەمین حەفتەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارەدا، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.

بەشداربووانی ئەو هەڵمەتە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە سەرەتای ساڵی 1405ی هەتاوییەوە نزیک بە 342 بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە دراون کە لە نێوانیاندا 10 ژن، 2 منداڵ و 27 بەندکراوی سیاسی بوونی هەبووە. بەشداربووانی ئەو هەڵمەتە جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سێدارەی هاووڵاتیان و هەروەها ساز کردنی کەشێکی توندی ئەمنی لە ئێران، دەیەوێت ڕێگری لە شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییەکان بکات و لە هەمان کاتدا لە نێو زیندانەکان گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر بەندکراوانی سیاسی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net