6

بەیانی پێنجشەممە 21ی گەلاوێژی 1404ی هەتاوی، جێبەجێکردنی بڕیاری فرۆشتنی بەنزین بە نرخی چوارەم بە بڕی ۸۷ هەزار و ۲۰۰ تمەن لە پارێزگای “کرمان” نیگەرانی بەربڵاوی لە نێو هاووڵاتییاندا دروستکرد.
ئەم نرخە نوێیە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە چەندین بەنزینخانەی پارێزگای “کرمان” جێبەجێ کرا و بە خێرایی کاردانەوەی بەربڵاوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان لێکەوتەوە. هەرچەندە تەنیا پاش یەک کاتژمێر میدیا حکوومییەکان ڕایانگەیاند کە جێبەجێکردنی ڕاگیراوە و دۆخەکە گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێشوو، بەڵام بڵاوبوونەوەی زانیاریی دژ بەیەک، گومانی جدی لەسەر ڕاگرتنی کاتی یان هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ئەم بڕیارە دروست کردووە.