8

بەیانی ڕۆژی هەینی 23ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، ئاسمانی شاری “هەولێر” کەوتە بەر هێرشی سێ درۆن ئینتحاری و سەرجەم درۆنەکان لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندران.
بە وتەی ناوەندە سەربازییەکانی هەریمی کوردستان، ئەم هێرشە کاتژمێر 2:17 خولەکی بەرەبەیان ئەنجام دراوە و تێیدا سێ درۆن ئاراستەی “هەولێر“کرابوون. لەڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە تێکشکاندنی ئەم درۆنانە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە هێرشی لەم جۆرە لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامییەوە هێمای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تێکهەڵچوونە سەربازییەکان و دروستکردنی ئاڵۆزی لە هەرێمی کوردستان لەقەڵەم دەدرێت.