دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانیلوقمان قوربانی و محەممەد حاجی زادە، لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، ٢٣ و ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونەوەی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net