5

ڕۆژی هەینی ٢٣ی گەلاوێژ، ناوەندی ئۆپەراسیۆنی بازەرگانی دەریایی بەریتانیان ڕایگەیاند کە نەوتهەڵگرێک کاتی چوونە دەرەوەی لە گەرووی هورموز، کەوتووەتە بەر پەلاماری سپای پاسدارانی ڕژیم.
لە ڕاگەیندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بە هۆی هێرشەکەوە بە تەنیا زیانێکی ورد بەر کەشتییەکە کەوتووە و زیانی گیانی نەبووە. لە هەمان کاتدا ناوەندی ئۆپەراسیۆنی دەریایی بەریتانیا داوای لە هەموو کەشتییەکان کردووە کە بە وریایی لە ناوچەکە هاتوچۆ بکەن و هەر هەڵسوکەوتێکی هەڵەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕاپۆرت بکەن.