5

بەپێی دوایین هەواڵەکان، پێنج بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی لە لایەن کاناداوە خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “عەلی عەبدۆڵڵهی، ئیبراهیم زۆلفەقاری، ئیبراهیم عەزیزی، شەهرام ئێرانی و حەمید حسێنی” لە لایەن دەولەتی کاناداوە بە تۆمەتی گەشەپێدانی ئالۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و سازکردنی مەترسی لەسەر ئەمنییەتی کەشتیوانی لە گەرووی هورموز سزادراون. دەولەتی کانادا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کاردانەوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتە هاوپەیمانەکان بووە و بە ئامانجی پاراستنی مافی کەشتیوانی لە ناوچەکە ئەنجام دراوە و بەردەوام دەبێت.