سەپاندنی زیاتر لە 77 ساڵ زیندان بەسەر 16 هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد

بە پێی دوایین زانیارییەکان، 16 هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد سەرجەم لە لایەن دادگای ئەو شارەوەوە حوکمی زیاتر لە 77 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییانە ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و پاشان بە مەبەستی تێپەراندنی قۆناغی دادگاییەکانیان بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ گواستراونەتەوە. ئەو کەسانە لەلایەن دادگای ئینقیلابی مەهابادەوە بە سرۆکایەتیئەحەد سیامیبە تۆمەتیئەندامەتی حیزبەکانی رۆژهەڵات، تەبلێغ دژ بە ڕژیم و چالاکی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرژەوەندی حیزبەکانی رۆژهەڵاتسەرجەم حوکمی زیاتر لە 77 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە ئەو بەندکراوانە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەمالەکانیان بێبەش کرابوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net