7

بە پێی راپۆرتەکان، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕاگەیندراوێکدا سەبارەت بە هاوکاری عومان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، بە توندی هەڕەشەی لە عومان کردووە.
دۆنالد ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر عومان لە ئەنجامی رێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە هاتووچۆ کردنی کەشتتیەکان لە گەرووی هورموز، ببن بە ڕێگری هێزەکانی ئەمریکا، بە توندی بۆمبارانیان دەکەن. جێگای ئاماژەیە کە، ناوبراو ماوەی دوو مانگی ڕابڕدوو کاتی دەستپێکی دانوستانەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، ڕایگیاندبوو کە ئەگەر عومان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە کەشتییەکان باج وەربگرێت، هێرش دەکاتە سەری.