13

رۆژی ڕابردوو، “عەلی موقەیسە” هاووڵاتیی بەندکراو لە زیندانی سەبزەوار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو 20ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو نزیک کاتژمێر 11ی نیوە شەو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی تۆربەتی حەیدەریە و دواتر بۆ زیندانی سەبزەوار ڕاگوێزرا. ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی قورس و تا کاتی کۆتایی هاتن بە قۆناغی دادگایییەکانی ئازاد کراوە. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.