9

بە پێی ڕاپۆرتەکان، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە ٨٨ دۆلارەوە بۆ ٩١ دۆلار بەرز بووەتەوە و ئەمەش گوشارێکی ئابووری خستووەتە سەر سەرجەم وڵاتەکان.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی مۆلەتی 60 رۆژەی ئاگربەستی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا و ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەر لە ناوچەکە، نرخی نەوت گەیشتووەتە سەرەوە ٩٠ دۆلار. لە هەمان کاتدا بارودۆخی ئاڵۆزی گەرووی هورموز و هەروەها درێژەی هێرشەکانی حوسییەکان بۆسەر گەرووی باب ئەلمەندەب بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نەرخی نەوت، لە لایەکی دیکەوە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوای لە شاروومەندانی ئەمریکایی کردووە کە پێویستە تا کاتی لە ناوبردنی توانای ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی، لە بەرامبەر گرانی و هەڵاوساندا هەنگاوی پێویست بنێن.