بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ هەوڵوەشاندنەوەی دانوستانەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بۆ جارێکی دیکە بەرزبووەتەوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە ١٠٧ دۆلار و بە وتەی کارناسانی بواری ئابووری، ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە هۆی بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان لایەنەکانی شەڕ، نرخەکەی بەرزتر ببێتەوە. شایانی باسە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی و ئاگربەستی نێوانیان، نرخی نەوت بۆ ماوەی چەند ڕۆژ گەیشتە کەمتر لە ٩٥ دۆلار و تەنانەت ڕێژەی مامەڵەی نەوت لە جیهان بۆ ماوەیەکی کورت بەز بووەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net