بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی موخابرات لە چەندین شاری ئێران

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی موخابرات لە چەندین شاری ئێران

رۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی مۆخابرات لە چەندین شاری ئێران دژ بە پێشێلکردنی مافەکانیان و ناکارامەیی بەرپرسان کۆبوونەوە.

خانەنشینکراوان بە وتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی پلاکارد نارەزایەتی خۆیان دژ بە پشکدارانی شیرکەتی مۆخابرات کە بریتیتن لە “ستادی ئیجرایی فەرمانی ئیمام و تەعاونی سپای پاسداران” و هەروەها “سەتار هاشمی” وەزیری پەیوەندییەکانی ئەو شیرکەتی کە پاڵپشتی ئەو پشکدارانەیە، دەربری. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا خانەنشینکراوان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە