رێزگرتن لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کومونیستی ایران

بە پێی هەواڵی گەیشتو، لەڕۆژانی ڕابوردوودا لە لایەن جەمعێک لەهاوڕێیانی ژن وپیاوی کۆمەڵە وحیزبی کومونیستی ئێران بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کومونیستی ئیران لەزۆربەی شارەکانی کوردستانەوە کۆبوونەوەیەک سازدرا.
سەرەتا سروودی ئەنتڕناسیۆناڵ پاشان دەقیقەیەک بێدەنگی بۆڕێزگرتن لەسەرجەم ئەوئینسانانەی کەلەڕێگەی ئازادی وسوسیالیزمدا گیانیان بەختکردووە ڕاگیرا  پاشان ڕێزگیرا لەساڵیادی حیزبی کومونیستس ئێران   وهەروەها هاوڕێیان کاک فوئاد وکاک غوڵامی کەشاوەرز وکاک سدیق کەمانگەر ودوکتورجەعفەر وسەرجەم هاوڕێیانی کۆمەڵە وحیزبی کومونیستی ئێران  تاووتوێکردن وتەحلیل وهەڵسەنگاندنی مەسایلی ڕۆژ وئەرک ووەزایفی هاوڕێیان  وچە کەردەن  بەتێروتەسەلی قسەوباس لەهەمووبوارێکداوپێداگرێ لەسەرستڕاتێژی بەرحەق ودرووستی کۆمەڵە وحیزب بەتایبەت بەرامبەر بەشەڕی کاولکاری وئەمپڕیالیستی دوانزە وچل ڕۆژە پێداگری کرا وهاوڕێیان بەتێگڕا بەشداری بەحسەکەبوون مەڕاسم دوای چەندین سەعات بەخواردنی چایی وشیرینی کۆتایی پێهات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net