
بەپێی دوایین هەواڵەکان، “عەلیڕەزا پەیغەمبەری” ناوسراو بە “عەلیڕەزا“، لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، حوکمی سێدارەکەی پەسەندکراوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان، ڕەوانەی زیندانی قزڵحەساری کەرەج کرا. ناوبراو پاشان لە لایەن دادگا ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتی ئیسرائیل“، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمەکەی پەسەندکراوە. شایانی باسە کە “پەیام درەفشان” پارێزەری ئەو بەندکراوە جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لە دۆسیەی ئەو هاووڵاتییەدا هیچ بەڵگەیەک کە بیسەپێنێ هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیل هەیە، بوونی نییە و حوکمەکەی بە تەواوی بە پێچەوانەی یاساکانە.