هەوڵی دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری کردن لە دەستپێکردنی شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییەکان

بەپێی دوایین زانیارییەکان، سەرۆکی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاندووە کە هەر تاک یان گروپێک کە هەوڵی دەربڕی ناڕەزایەتی بەمەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات بدات، ڕووبەڕووی هەڵوێستی توندی ناوەندە قەزاییەکان دەبێتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی نرخی هەڵاوسان لە ئێران، خراپتربوونی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان و هەروەها وڵامنەدانەوە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە داخوازییەکانی ناڕازیان، ئەگەری دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتییەکان لە ئارادایە و لەم پەیوەندیەدا،غوڵام حسێن موحسنی ئێژەییسەرۆکی گشتی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە لێدوانێکی نوێدا، هەڕەشەی لە ناڕازیان کردووە و جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ناڕازیان ڕووبەڕووی هەڵوێستی توندی ناوەندە قەزاییەکان دەبنەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net