دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

لە رۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانیمحەممەد محەممەدی زادەخەڵکی دیواندەرە و خالق حەقیقەتخاخەڵکی شنۆ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر ماڵ و شوێنی کارەکانیان بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراون. هەروەهامێهران ئیبراهیم زادەهاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، ٥ ڕۆژ لەمەوپێش لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net