گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە ماهشەهر

رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ماهشەهر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.

بەپس ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناویحەکیم وەحیدیخەڵکی ناوچەی چەمرانی پارێزگای خوزستان، پاش بەدواداکەوتنی هێزەکانی ڕژیم لە شارستانی ماهشەهر و هەوەها تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە، بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت. بو وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو ڕۆژێک پاش ڕووداوەکە، بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەو هاووڵاتییە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net