سه‌پاندنی ١٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر پێنج چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شیراز

 

پاش ڕه‌دكردنه‌وه‌ی حوكمی “ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزاده‌گان”، “غوڵامڕه‌زا غوڵامی كه‌ندازی”، “ئه‌فشین ڕه‌زمجوویی”، “ئیره‌ج ڕه‌هنه‌ما” و “محه‌ممه‌دعه‌لی زه‌حمه‌تكش”، پێنج چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شیراز له‌ دیوانی باڵای وڵات، هه‌ر یه‌ك له‌و چالاكانه له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای فارس به‌ دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.

پێشتر لقی ٣٧ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای فارس، “غوڵامڕه‌زا غوڵامی كه‌ندازی” به‌ ١١ ساڵ زیندان و هه‌ر یه‌ك له‌ “ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزاده‌گان”، “ئه‌فشین ڕه‌زمجوویی”، “ئیره‌ج ڕه‌هنه‌ما” و “محه‌ممه‌دعه‌لی زه‌حمه‌تكش”ی به‌ پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كردبوو. پاش ئه‌وه‌ی داخوازی پێداچوونه‌وه‌ به‌و حوكمه له‌ دیوانی باڵای وڵات قبووڵ كرا، ئه‌و حوكمانه‌ ڕه‌د كران و په‌روه‌نده‌كان ڕاده‌ستی دادگای پێداچوونه‌وه‌ كرا. “ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزاده‌گان” خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ڕه‌وانه‌ی زیندانی فیرووزئاباد كرا و له‌ كۆتاییدا پاش پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌ ئازاد كرا. “محه‌ممه‌دعه‌لی زه‌حمه‌تكش” و “ئه‌فشین ڕه‌زمجوویی” ڕۆژی ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كران و “غه‌ڵامڕه‌زا غوڵامی كه‌ندازی” و “ئیره‌ج ڕه‌هنه‌ما” له‌ ڕێكه‌وتی ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی عادڵ ئابادی شیراز گوازرانه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net