44
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی به‌نده‌ر ماهشههر له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی به‌نده‌ر ماهشههر له ئاست نه‌دانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكرێت. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، دابینكردنی بیمه و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.